یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان400 Pliāeasoumb Dl9Aa Mm Bb Rr T8ht6g.spg
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان یەکگرتوو | |
---|---|
دروشم | ئازادی، برایەتی، دادپەروەری |
دامەزراندن | ١٩٩٤ |
شوێنگەی سەرەکی | ھەولێر، ھەرێمی کوردستان |
ڕۆژنامە | ڕۆژنامەی یەکگرتوو |
ئایدۆلۆژیا | ئیسلامگەرایی سوننە |
شوێنی سیاسی | ڕاست |
ڕەنگەکان | قاوەیی |
کورسییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق | ٤ / ٣٢٨ |
کورسییەکان لە پەرلەمانی کوردستان | ١٠ / ١١١ |
ماڵپەر | |
yakgrtw.net |
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پارتێکی ئیسلامگەرایی سوننەیە لە باشووری کوردستان و بنەمای سەربەخۆی ھەیەو بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەرپرسە لە بابەتە سیاسیەکان.
پێرست
- ١ سەرۆکایەتی و ئەندامەکان
- ٢ پێگەی کۆمەڵایەتی
- ٣ ھەڵبژاردنەکان
- ٤ کۆنگرەکان
- ٤.١ کۆنگرەی شەشەم
- ٤.٢ کۆنگرەی حەفتەم
- ٥ پەیوەندی لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا
- ٦ سەرچاوەکان
سەرۆکایەتی و ئەندامەکان[دەستکاری]
سەلاحەدین محمد بەھائەدین سادق، لەدایکبووی ١٩٥٠ لە ھەڵەبجە، لە یەکەم کۆنفرانسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ١٩٩٤، بە سکرتێری گشتی ھەڵبژێردرا. سەرکردەکانی تر، بۆ نمونە ھادی عەلی، کەسی دووەمی پارتەکە دوای سکرتێری گشتییەو بەرپرسی ئەنجومەنی ناوەندی شورایە لە پارتەکەدا. ئەم ئەنجومەنە ھەموو سەرکردایەتی یەکگرتوو لەخۆ دەگرێت کە نزیکەی ٤٠-٥٠ کەسن وەک عەلی محەمەد ئەحمەد، دیندار نەجمەدین دۆسکی و عومەر عەبدولعەزیز.
پێگەی کۆمەڵایەتی[دەستکاری]
یەکگرتوو لەناو چینی خوێندکاراندا زۆر چالاکە (٤٠%ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە لە ھەڵبژاردنی خوێندکارانی زانکۆی دھۆک) بەڵام لەناو کەسانی پێگەیشتووشدا بنکەی جەماوەریی ھەیە لە ھەولێرو پەیوەندی باشی ھەیە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان.
ھەڵبژاردنەکان[دەستکاری]
لەکاتی خۆ ئامادەکردنی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە دیسەمبەری ٢٠٠٥ دا بارەگای یەکگرتوو بووە ئامانجی نزیکەی ٣٠٠٠ – ٥٠٠٠ خۆپیشاندەر کە زۆربەیان سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان بوون، لەوێ "بژی ٧٣٠" لەسەر دیوارەکان نوسرابوو. ٧٣٠ ئەو ژمارە سیمبولییە بوو تایبەت بوو بە ھاوپەیمانێتی دوو حزبە گەورە کوردییەکە، پارتی دیموکراتی کوردستانو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی عێراق. ئەم تاڵانییە لە وەڵامی ئەوە بوو کە یەکگرتوو لە ھاوپەیمانی دیموکراتی نیشتمانی کوردستان کشایەوە. ٤ ئەندامی یەکگرتوو کوژران، یەکێکیان ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو بوو، ئەمە دوابەدوای ئەوە روویدا کە نووسینگەکانیان لە دھۆک، زاخۆ و چەند ناوچەیەکی تر کرانە ئامانجی تەقەکردنی پۆلیس و ئاسایش کە ھاوکاری خۆپیشاندەرانیان دەکرد لەجیاتی ئەوەی بنکەو بارەگاکانی یەکگرتوو بپارێزن. یەکگرتوو دژی توندوتیژییەو یارمەتی "یەکگرتووی ئیسلامی کورد" دەدات کە خزمەتگوزای بۆ ھەژاران دابین دەکات. لە ئەنجومەنی حوکمی عێراقدا بەشدار بوو.
لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٥، یەکگرتوو بڕیاری دا بە جیا لە گروپە کوردییەکانی تر بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکات لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥. لە ھەڵبژاردنەکانی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ یەکگرتوو بەشێک بوو لە ھاوپەیمانی بەرفراوانی پارتە کوردییەکان. ئەمجارەیان بە سەربەخۆ بەشداری کرد و دروشمی چاکسازی و خزمەتگوزاری بەرزکردەوە. یەکگرتوو رایگەیاند کە فرەحزبیی لە کوردستان جێبەجێ ناکرێت، دەنگدەران ئەبێت مافی ھەڵبژاردنیان ھەبێت. لەبارەی پرسە نەتەوەییەکانی کوردەوە، یەکگرتوو دەڵێت پارێزگاری لە مافو دەستکەوتە دەستووریەکانی کورد دەکەم. لە ھەڵبژاردنەکانی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥، رێژی ١٫٣%ی بەدەستھێنا کە دەکاتە ٥ کورسی لە کۆی ٢٧٥ کورسی پەرلەمان.
لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٤ی عێراق توانی ٤ کورسی بەدەستبھێنێت لەکۆی ٣٢٨ کورسی وە لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٣ی کوردستان لەکۆی ١١١ کورسی ١٠ کورسی بردەوە کە لەم ھەڵبژاردنەی کوردستان یەکگرتوو بەلیستی سەربەخۆ بەشداریکردن لەچاو ھەڵبژاردنەکانی پێشوو دەنگی کەمتری ھێنا بەڵام بەھۆی دابەزینی بەلیستی سەربەخۆی کورسییەکانی زیادیکرد.
کۆنگرەکان[دەستکاری]
کۆنگرەی شەشەم[دەستکاری]
لەکۆنگرەی شەشەمی حیزبی یەکگرتوو ئەمینداری پێنج کۆنگرەی ڕابردوو سەلاحەدین محمد بەھائەدین سادق لەسەر داوای خۆی خۆی نەپاڵاوت بۆ پۆستی ئەمینداریەتی یەکگرتوو، ئەمەش تا ئێستا لە مێژویی ھیچ لایەنێک و حیزبێکی کوردی باشوور نەبووە کە سەرۆکی حیزب لەسەر داوای خۆی واز لە پۆستەکەی بھێنێت، لە ڕێکەوتی ٢ی ئایار ساڵی ٢٠١٢ ھەڵبژاردن بۆ ئەمینداریەتی حیزب کرا و مەحەمەد فەرەج بە ئەمینداریەتی ھەڵبژێردرا لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەی شەشەم.
کۆنگرەی حەفتەم[دەستکاری]
لە کۆنگرەی حەفتەمدا کە ڕۆژانەی ٢٨ و ٢٩ی ئایاری ٢٠١٦ بەڕێوەچوو، چوار پاڵێوراو خۆیان پاڵاوت وەک بۆ پلەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ئەوانیش سەلاحەدین بەھائەدین، محەممەد فەرەج، ئەبووبەکر کاروانی و محەممەد ڕەئووف. بەر لەئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکە محەممەد فەرەج لە ھەڵبژاردنەکان کشایە و پشتگیری خۆی لە سەلاحەدین بەھائەدین ڕاگەیاند. دواتر ھەڵبژاردنەکان ئەنجامدرا و لەگەڕی یەکەم سەلاحەددین بەھائەددین و ئەبووبەکر کاروانی زۆرترین دەنگییان ھێنا بۆیە پەنابرایە گەڕی دووەم و لەکۆتاییدا بەڕێژەی ٧٥% سەلاحەددین بەھائەدین بووە ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی.
پەیوەندی لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا[دەستکاری]
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە ھۆی بیر و باوەری ئیسلامیی سوننە و ئیخوانی، لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا ڕێکە و چەندین جار ژمارەیەک لە مەلایانی باشووری کوردستانی بۆ پەروردەی فکری و ئایدیۆلۆژی ناردووە بۆ تورکیا. لە ١ی شووباتی ٢٠١٩ جارێکی دیكە یەکگرتووی ئیسلامی ٢٢ گەنجی كەركووك و ناوچە كێشەلەسەرەكانی باشووری کوردستانی نارد بۆ تورکیا.[١]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- لەبارەی ئێمەوە، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
- ^ ئاژانسی ھەواڵی فورات: ئاکەپە و میت مەلا و گەنجانی یەكگرتووی ئیسلامی پەروەردە دەكەن، ١١ی شووباتی ٢٠١٩؛ سەردانەوە لە ١١ی شووباتی ٢٠١٩.
|
|